كوردستانهەواڵ

“هێڵی گەرم بۆ چارەسەركردنی گرفتی بازرگانان دروستدەكرێت”

وەزیری دارایی و ئابوری بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بازرگان و پیشەسازانی سنووری پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی تایبەت پێكدەھێنێت و بڕیاردرا هێڵی گەرم بۆ چارەسەركردنی گرفتی بازرگانان دروستبكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی ھەرێم، لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانان و پیشەوەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، كە لە ژووری بازرگانیی سلێمانی بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی ڕایگەیاند: “بازرگان و پیشەسازان ئەو توێژەن كە پێویستە ماندوو بون و ھەوڵەكانیان بۆ بوژاندنەوەی ڕەوت و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان بەڕێزەوە خەمڵاندنی بۆ بكرێت و وەك وەزارەتی ھەموو ھەوڵێك دەدەین سەرجەم لەمپەر و گرفتەكانی بەردەم ئەو توێژە نەھڵێن و بەجۆرێك ڕێكخستنەوە بۆ شێوازی باجی سەر بازرگانان بكرێت سوودی گشتی لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەكانەوە تێیدا جێگیربكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی بڕیاریدا لیژنەیەكی تایبەت كە وەك ھێڵی گەرمی نێوان بازرگانان و وەزارەت پێكبهێندرێت و نوێنەری ھەریەك لە ژووری بازرگانی و پیشەساز و بازرگانانی تێدابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close