
وەزارەتی تەندروستی ئۆکرانيا نوێترين ئاماری کوژراوانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رايگەياند: تا ئێستا 57 هاووڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون و 167 کەسيش برينداربوون.
ئۆلێ لیاشكۆ وهزیری تهندروستیی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: بەهۆی هێرشەکانی روسياوە بۆسەر ئۆکرانيا تا ئێستا 57 ئۆکرانی کوژراون لەو ژمارەيەش زياتر لە 20 کەسيان هاووڵاتی مەدەنیين.
وهاوکات، هەر بەپێی ئامارەکانی ئۆکرانيا: تا ئێستا 50 سەربازی روسی لە ئۆکرانيا کوژراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە