جیهانهەواڵ

ئۆکرانیا: 3500 سەربازی روسیا کوژراون

ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت: سێ هەزار و( 500) سەربازی روسیایان کوشتوە و( 200) سەربازی دیکەشیان بە دیل گرتوە، ڕاشیدەگەیەنێت کە(14)  فڕۆکەی جەنگی روسیایان خستوەتە خوارەوە. 

نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، لەبارەی ئەنجامی بەرگری هێزەکانیان بەرامبەر هێرشەکەی روسیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند ئامارێکی خستەرو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە: لە ئەنجامی سێ ڕۆژ بەرگریدا، سێ هەزار و (500) سەربازی روسی کوژراون و(200)سەربازی دیکەش بە دیل گیراون. 

هەروەها هاتوە:( 14) فڕۆکەی جەنگی و هەشت هێلیکۆپتەری روسیا خراونەتە خوارەوە و (10) تانکی روسیاش لە بەرەکانی جەنگ تێکشکێندراون. 

هاوکات لەگەڵ گەیشتنی شەڕ بۆ دەروازەکانی کێیفی پایتەخت، ڤۆلۆدمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە گرتەیەکەی ڤیدیۆییدا، داوای لە خەڵک و سەربازانی وڵاتەکەی کرد کە خۆیان ڕادەست نەکەن و بەرگری لە ئۆکرانیا بکەن.

وەزارەتی بەرگری روسیاش ڕایدەگەیەنێت: کە سەربازەکانی بەبێی ئەوەی روبەروی هیچ بەرگرییەک ببنەوە، چونەتە ناوشاری ملیتۆپۆلی ئۆکرانیا. راشیدەگەیەنێت: کە تا ئێستا، (821) پێگەی سەربازی ئۆکرانیایان لەناوبردوە و( 23) فڕۆکە و هێلیکۆپتەری ئەو وڵاتەشیان خستوەتە خوارەوە.  

ئاژانسەکانیش باس لەوە دەکەن کە لە ئێستادا دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کێیفی پایتەختی ئۆکرانیا دەبیسترێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close