باسک نێت – سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری قه‌زای دوكان پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت نرخی كه‌پر و كابینه‌كان به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كانیان دیاریكراون و هه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریش پاره‌ی زیاد له گه‌شتیاران وه‌ربگرێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
رێژین ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، “ئاماده‌كاری ته‌واو له‌سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیاریه‌كان كراوه، ته‌واوی شوێنه‌كان ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌گه‌شتیاران و پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانیش ده‌كه‌ین”.
وتیشی، “سه‌باره‌ت به‌نرخی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار نیه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ژوری چاودێری سلێمانی و كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كانه‌وه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردون و وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زای دوكان نرخمان بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیاریه‌كان دیاریكردوه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كان و خاوه‌ن پرۆژه گه‌شتیاریه‌كان”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “نرخه‌كان به‌پێی شوێن و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان جیاوازیان هه‌یه، بۆ كه‌پره‌كان نرخه‌كان له‌نێوان 25 تا 60 هه‌زار دینار ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر گه‌شتیار له‌ژێر كه‌پره‌كان ده‌مێنێته‌وه، به‌نسبه‌ت كابینه‌ی گه‌شتیاریه‌كانیشه‌وه، كابینه‌ی یه‌ك نوستن و دو نوستن و دو نهۆم و كابینه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ كه‌پر و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ش هه‌یه، نرخه‌كانیان به‌گشتی له‌نێوان 100-400 هه‌زار دینار ده‌بێت و بۆ 24 كاتژمێر گه‌شتیار تێیاندا ده‌مێنێته‌وه”.
رێژین ره‌ئوف باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر گه‌شتیارێك سكاڵای له‌سه‌ر شوێنه گه‌شتیاریه‌كه هه‌بێـت یان نرخی زیادی لێوه‌ربگیرێت، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ی له شوێنه‌كان بڵاومانكردونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات و راسته‌وخۆ ئێمه‌ش رێكاری یاسایی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.