كوردستانهەواڵ

حکومەتی ھەرێم لەبارەی بریارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ھەژماری من ھاتە دەنگ

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

باسک نێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکوومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا.

🔸ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2024/7/2

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close