
ئەمرۆ سێ شەممە 2_ی تەموزی 2024 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەرفەتی کاری بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو تایبەت بە ئاکرێ و بەردەڕەش، بۆ پسپۆڕییەكانی ژمێریاری، كارگێری، پەروەردەی تایبەت، كۆمەڵناسی، دەروونزانی و پاسەوان و كارگوزار و چاودێر ڕاگەیاند.
باسک نێت – ئاکرێ
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەرفەتی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ پسپۆڕییەكانی (ژمێریاری، كارگێری، پەروەردەی تایبەت، كۆمەڵناسی، دەروونزانی)؛ بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پاسەوان و كارگوزار؛ بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ ناونیشانی (چاودێر) ڕادەگەیەنێت؛ بە شێوەی گرێبەست، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ (ئاکرێ و بەردەڕەش)، سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ.
پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی دابەشکردنی فۆرم لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/٣ ، بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری بکرێت بەو مەرجانەی لای خوارەوە هاتووە.
- تەنها پێشكەشكارانی دانیشتووی قەزای ئاکرێ دەخرێنە پێشبركێی خاڵبەندیی هەڵبژاردنەوە.
- پێویستە خوازیار زانیاریی ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست، داواکاریی دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە.
- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
- ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (ئەسڵی و کۆپیکراو) لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات. (کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری،پشتگیریی موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیریی دەرچوون).
دوای دابەشکردنی فۆرم؛ دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمەکان بگەڕێنرێتەوە ھەمان شوێن.
ڕێكەوت و شوێنی دابەشكردنی فۆڕم:
ڕۆژی (چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/٣)
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ.
کات : ٩:٠٠ بەیانی
جێی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵیكە دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆۆ پەیمانگاكان و بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەران و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگیراوەو حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی هەرێم تەنها لە كاتی نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنەكان بەڵێنی دامەزراندن و خزمەتكردن بە هاوڵاتیان دەدەن كە زۆربەیان جێبەجێناكرێن.