عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 4 دەکات

باسک نێت

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت وەزارەتی دارایی عێراق داوایان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كە لیستی مووچەی مانگی (4)یان بۆ بنێرن.
بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی (4) بەبێ‌ پلە بەرزكردنەوە، وا چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووی جەژن لیستەکەیان پێ بگات و راستەوخۆ وردبینی بكرێت.
بۆ هەمان مەبەست هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا کە دەکاتە 20ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مانگی (4) رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close