
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بۆ ئەمەریکا:
باسک نێت
داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو هەلیکۆپتەرانە ڕادەستبکەنەوە کە لە ئۆزبەکستانەوە گواستراونەتەوە بۆ #ئەمەریکا و میرنشینی ئیسلامی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات.
لە سەرەتای کشانەوەی ئەمەریکا لە خاکەکە بەشێک لە کوپتەرەکان لەلایەن ئەمەریکاوە بردراون، ئەو کۆپتەرانە هی ئەفغانییەکانن و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ حکومەتی ئەفغانستان، هەروەها هەر گواستنەوەیەکیان بۆ دەرەوەی وڵات قبوڵکراو نییە.
ئەم فڕۆکانە پێش شکستی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی موکلیفی پێشووەوە بە قاچاخ ڕەوانەی ئۆزبەکستان کراون، ڕادەستکردنەوەیان بە واشنتۆن پێشێلکردنی مافەکانی ئەفغانستانە.
داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەماا بگرن و پێویستە ئەمەریکا واز لە دانانی بەربەست لە ڕێگەی گەڕانەوەی کۆپتەرەکان بهێنێت.