جیهانهەواڵ

ترەمپ جارێكی تر هەڕەشە لە بزوتنەوەی حەماس دەكات

ترەمپ جارێكی تر هەڕەشە لە بزوتنەوەی حەماس دەكات
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، جارێكی تر هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس كردو وتی: رۆژی شەممە هەڵوێستێکی توند دەگرێتەبەر سەبارەت بە غەززە، کە ئاگربەستێکی لەرزۆک لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئارادایە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بلاویكردووەتەوە، ترەمپ لە لێدوانەكەیدا رایگەیاندووە، دڵنیا نییە ئیسرائیل چی دەکات.

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، ترەمپ هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس كردو وتی: ئەگەر حەماس تا ڕۆژی شەممە هەموو بارمتەکان لە غەززە ئازاد نەکات ئەوا دەرەگاكانی دۆزەخ دەكرێنەوە.

دوای هەڕەشەكانی ترەمپ، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لەكۆبونەوەی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی حكومەتەكەی، بە كۆی دەنگ بڕیاردراوە ئەگەر حەماس لەو وادەیەدا بارمتەكان ئازاد نەكات، شەڕێکی سەخت دەستپێدەکاتەوە.

هەڕەشەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس (3) بارمتەی تری ئیسرائیل ئازادبكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close