
لە هەولێر پێنج دەرمانسازی بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر داخران
باسک نێت – هەولێر
دامهزراوهى كۆنتڕۆڵكردنى جۆریی دهرمان ڕایگەیاند، پێنج شوێنى دهرمانسازی داخران بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر چونکە کارێکی نایاساییە.
دامهزراوهى كۆنتڕۆڵكردنى جۆریی دهرمان KMCA لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، تیمی چاودێریی بازاڕ كه سهر به دامهزراوهكهیانه، لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندیی هەولێر، سەردانێکی مەیدانییان بۆ شوێنە دەرمانسازییەکانی ئەنجامدا، سەرەنجام بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، ئهم پێنج شوێنهیان داخستووه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە