
وەزارەتی کارەبای هەرێم بەردەخستنی ماڵپەڕی پسوڵەی لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین راگەیاند، کە لەرێگەیەوە هاوڵاتییان دەتوانن، بڕی بەکارهێنراوی کارەباکانیان و تێچوەکەی بزانن.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ماڵپەڕی پسوڵە لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کەوتوەتە کار.
رونیشیکردوەتەوە، هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی راپەرین دەتوانن بە نوسینی ژمارەی ئەژماری پسوڵەکەیان لە شوێنی دیاریکراودا لەناو ماڵپەڕی پسوڵە، ئاگاداری نرخی کارەبای بەکارهاتوی خۆیان بن.
لێرەوە ئاگاداری نرخی کارەبا بە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە