كەش و هەواكوردستانهەواڵ
هۆکاری بۆ زیادبونی دیاردەی خۆڵبارین لە عێراقدا خرایهڕوو
کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق چوار هۆکاری بۆ زیادبونی دیاردەی خۆڵبارین لە عێراقدا خستەڕو.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، زۆربونی دیاردەی خۆڵبارین بۆ چوار هۆکار دەگەڕێندرێتەوە، لەو هۆکارانەش: گۆڕانکاری کەشوهەوا، جیاوازی پلەی گەرمی بارستە هەواییەکان، بەرزبونەوە و نزمبونەوەی کتوپڕی پلەکانی گەرما و پەستانی ناوە ناوەی چینی ئەتمۆسفیری دەوروبەری گۆی زەوی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی دو مانگدا نزیکەی چەندین شەپۆل و گەردەلولی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە و تەندروستی هاوڵاتییان کەوتوەتە مەترسییەوە و ژینگەی وڵاتیش تێك چوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە