كوردستانهەواڵ

هەواڵێکی گرنگ لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی ساڵی ڕابردوو لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و نەیانتوانیوە پەیوەندی بە ناوەندەکەیان بکەن، ئەمساڵ لە شوێنی خۆیان وەردەگیرێنەوە.

باسک نێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو خوێندکارانەی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و نەیانتوانیوە پەیوەندی بە کۆلێژ و پەیمانگەکەیان بکەن، مافی گەڕانەوەیان بۆ هەمان شوێنی پێشوویان دەبێت.
مەرجی گەڕانەوە و وەرگرتنی قوتابییەکان لە شوێنەکانی خۆیان ئەوەیە کە 2023-2024، بە کەوتوو بۆیان هەژمار دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close