
ناكۆكی توندی سوننەكان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەردەوامە
سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە
“هەڵبژاردنی یەكێك لە كاندیدەكان یان هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ”
باسک نێت
تائێستا وا دەردەكەوێت هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت, بەهۆی بەردەوامی ناكۆكی توندی ناو پێكهاتەی سوننە و, چاوەڕوانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رێككەوتن لەسەر كاندیدێك.
بڕیارە رۆژی دووشەممە, چوارچێوەی هەماهەنگی كۆببێتەوە, بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیە, لەسەرویانەوە, هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان, كە بەدرێژایی پێنج دانیشتن و 3 پرۆسەی دەنگدان, پەرلەمان شكستیهێناوە لە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ.
فەهد مشعان, پەرلەمانتاری پارێزگای ئەنبار, بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە: تائێستا كوتلە سوننیەكان نەگەیشتووەنەتە رێككەوتن لەسەر كاندیدێك, دۆخەكە بەرەو ئەوە دەچێت یەكێك لە كاندیدەكان هەڵبژێردرێت, یان هەمواری پەیڕەوەی ناوخۆ بكرێت.
ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بڕوات و پەیڕەوی ناوخۆ نەگۆڕێت, ئەوا (سالم عیساوی) زۆرترین چانسی هەیە.
كوتلە سوننیەكان چاوەڕوانی كۆبونەوەی سبەینێی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن, هەندێك لە هێزەكانی چوارچێوە بە باشتری دەزانن موحسین مەندەلاوی پۆستی سەرۆك بەڕێوەبەرێت, لەكاتێكدا شیعەكان لەهەوڵدان ئەو تۆمەتە لەخۆیان دوربخەنەوەو, داوا لە كوتلە سوننیەكان دەكەن لەسەر