ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی 2ی 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌كان له گێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له سنووری پارێزگای دێرزوور له سووریا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا پێنج چه‌كداریی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌گه‌ل ئه‌مریكییه‌كاندان له‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا كوژران و هه‌روه‌ها 20 چه‌كداریی دیكه‌شیان بریندار بوون.
هاوه‌كات ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و هێرشه‌ش به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی سه‌ر به گرووپه میلیشیاكانی ئێران كردوویه‌تی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە