
هەنگاوێکی عێراق لەرووی نەوتی کەرکوکەوە هەرێم نیگەران دەکات -باسک نێت
باسم محەمەد خزیر بریاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد ، بەغداد لەهەوڵدایە بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک – جیهانی تورکیا کە نزیکەی 10 ساڵە کاری پێناکرێت
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، بەچاککرنەوەی بۆڕیەکە تاکۆتایی ئەم مانگە ، رۆژانە 350 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جیهانی تورکیا دەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، هەنگاوێکی لەو شێوەیە نیگەرانی و توڕەیی حکومەتی هەرێمی لێدەکەوێتەوە ، بەتایبەتی کە هێڵکە دەبێتە رەکابەری هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێم کە زیاتر لە ساڵێکە بەبڕیارێکی دادگا لەپاریس داخراوەو تائێستاش بەغدادو هەولێر نەگەیشتونەتە رێکەوتن بو دەستپێکروونەوەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێم.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




