
باسک نێت
شەوی ڕابردوو ئەمریكا ژمارەیەك هێرشیی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەكی حوسییەكان لە شاری سەنعا و حودەیدیە ئەنجامدا، زیانی گیانی و ماددیی هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەكان دیاری نەكراوە.
میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە چەند هێرشێكی نوێی ئەمریكا بۆسەر حوسییەكانی یەمەن لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو، ەوی ڕابردوو ئەمریكا ژمارەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەكی حوسییەكان لە پارێزگاكانی سەنعا و حودەیدیە ئەنجامداوە، كە سێ هێرشیان بۆسەر چیای نوقم بووە، كە حووسییەكانی تێدایە.
ئاماژە بەوەشكراوە، زیانی گیانی و ماددیی هەیە، بەڵام هێشتا ژمارەكان دیاری نەكراوە.
ئەمریكا دەڵێت، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا گەیشتووەتە نزیكەی ٢٠٠ هێرش.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




