باسک نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە، 17 ـ 12 ــ 2023 لە میانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەنەوە، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەردەوام لەسەر هێڵن و لە گفتوگۆدا بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ نەبووە تاوەکوو قسەی لەسەر بکرێت.
وتیشی: ئەوەی هەیە بریتییە لەو پارە و خەرجییانەی کە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت بە مامۆستایانیشەوە، ناکرێت مامۆستایانی کوردستان ساڵێکی خوێندن بکەنە قوربانیی ئەم بابەتە.”
سەبارەت بە کۆتایهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندنیش وتی: ئێستا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024، لە کۆبوونەوەی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بەڵام تا ئێستا بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە، بەڵکوو لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.”