باسک نێت
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر لەنزیک کەناراوەکانی لیبیا ژێرئاو کەوتووە، لە ئەنجامدا 61 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 25 کۆچبەری دیکەش رزگار کراون.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەلەمەکە لە باکووری رۆژئاوای لیبیاوە بەڕێکەوتبوو و ئامانجی ئەوە بوو کۆچبەرەکان بگەیێنێتە لیبیا، بەڵام بەهۆی بەهێزیی شەپۆلی دەریاوە تێکشکاوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە