
بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی 60 کەسەوە ژێر ئاو کەوت و تا ئێستا تەرمی سێ کۆچبەریان دۆزراوەتەوە.
باسک نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاند، بەلەمێک 59 کۆچبەری تێدابووە و بەهۆی هەڵکردنی بایەکی بەهێزەوە ژێرئاو کەوتووە و هێزەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە توانراوە 56 کۆچبەر رزگار بکرێن و تەرمی سێ کەسی دیکەش دۆزراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەزار و 700 کەس لە رێگەکانی کۆچی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




