
باسک نێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا دوو ساڵی تر تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان درێژ بكاتەوە
كۆمسیۆن رۆژی 7ی ئەم مانگە وادەی یاسایی بەسەرچوو، پێشترو لەبەر سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تەمەنی كۆمسیۆنەكە درێژكرایەوە.
لەدوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئۆكتۆبەری 2021ی پەرلەمانی عێراقەوە، لەناو لایەنە شیعەكان ناڕەزایەتیی دژی ئەم كۆمسیۆنە دروستبوو، كۆمسیۆنەكە لەلایەن دادوەرەكانەوە بەرێوەدەبرێت، هەندێك لە لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێران داوایان دەكرد كۆمسیۆنەكە ببرێتەوە بۆسەر پەیكەرە كۆنەكەی خۆی، واتا بەڕێوەبردنی لەسەر بنەمای پشكێنەی حزبی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە