
باسک نێت – کەرکوک
له ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا لە کەرکوک شەر ڕویدا و کەسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له ئاهه‌نگێكى بوك گواستنه‌وه‌دا له ناحیه‌ى شوان سه‌ربه پارێزگاى كه‌ركوك شه‌ڕ ڕویدا، له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانىله‌ده‌ستدا و چوار كه‌سى تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەکان، ڕوداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان ڕویداوە، شەڕەکە لەنێوان دوو خانەوادە ڕویداوە، کە لە شەڕەکەدا چەک و دەمانچە بەکارهێنراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا پۆلیسی کەرکوک لە شوێنی ڕوداوەکەیە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە