نوسەران

جارێكی تر بزووتنەوەی ئیسلامیی

سەرەتای نەوەدەكان بزووتنەوەی ئیسلامیی هێزێكی تۆكمە و. جەماوەریی و خاوەن شەقام و میدیا بوو، لە ڕووی سەربازییەوە كەموێنە بوو، بەشدارێكی چالاكی خاوەن داڕێژەری سیاسەت و ستراتیژ بوو، لە ڕووی پەیوەندییەكان و حساب بۆ كردن لە لای كۆمەڵگەی ناوین و. تەنانەت نێودەوڵەتیش لە پێشەوە بوو.

پاش چەندین قۆناغ و بڕینی هەوراز و شكست و سەپاندنی زەبری ئابووریی و بچووككردنەوەی، لە ئێستادا جارێكی تر ئەم حیزبە بە پاكێجێكی نوێی گوتار و سیاسەتی ڕۆشنی جەماوەریی و میدیاییەوە هاتۆتەوە سەر سكەی كار و پێدەچێت ئەمساڵی نوێ بە ساڵی بزووتنەوە هەژمار بكرێت و خەڵك و نەوەی خوێنگەرم و جەماوەرە ڕەسەنەكە دووبارە ڕوویان كردۆتەوە ئەم حیزبە و چاویان لەسەر چالاكیی و. گەشە خێراكەیەتی.

حیكمەتی ئەم گەشە ئۆرگانیی و ستراتیژییە دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ململانێ و كێشەی ناوخۆیی و داڕشتنی پڕۆژە بڕیارێكی سەركردایەتیی و كادرە باڵاكانی، ئەمەش فیگەرێكی تەواو ئاشكرامان بۆ دەردەخات كە ئایندەی زۆر نزیك سوڕی دووەمی باسك دەبینرێت و لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی كوردستانیش دەرئەنجامەكانی وەدیار دەكەون.

ئاری عەبدولەتیف
٢٠٢٣/١٢/٢٩

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close