نوسەران

خۆرێک لەپریسەوە هەڵهات و بۆ ئەبەد ئاوا نەبوو

ئ

ئاراس محەمەد

2024/3/17 حەڤدە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر وەفاتی ڕابەرە بوێر و مێزەر سپی و سەرکردە کاریزماو کاراو چالاک و چاو نەترسەکەی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.

مانگی ئازار و مەینەتییکانی کورد، مانگی ئازار پڕە لە کارەسات و ئازار و مەینەتی و نەهامەتی بۆ کورد، یەکێک لەو برینانەی جەستەی ئەم نەتەوە بێ دەوڵەتە، کەساڵانە ڕاستەوخۆ دوای کارەساتی هەڵەبجەو 3/16 بیر و هزر و یادگەمان داگیر دەکات، وەبیر هاتنەوەی وەفات و دوا ماڵئاوایی و لەدونیا دەرچوونی ئەو سەرکردە بێ وێنەی کورد و بزووتنەوەی ئیسلامییە.

ڕاستە دەڵێن سەرکردەکان لەدایک نابن، بەڵک و دروست دەبن.
ئەم ووتەیە ڕێک بۆ جەنابی مامۆستا گونجاوە، مامۆستا جگەلەوەی ڕابەری بزووتنەوە بوو، لەهەمانکاتدا سەرکردەیەکی دیار و هەڵکەوتووی گەلی کورد بوو.

زانایەکی ئاینی و دیاری ڕۆژ هەڵاتی ناوین بوو، موجاهیدێک و پێشمەرگەیەکی ئازاو دلێر و چاونەترس بوو.

داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ و سەرسەخت و سەرڕاستی گەلی کورد بوو.

دیدێکی ڕوون و فراوان و درێژ خایەنی هەبوو، توانایەکی لەڕادەبەدەری هەبوو، هەرگیز چاوەڕوانی نەدەکرد کەسانیتر بۆ خەونەکانی ئەو تێبکۆشن، بەڵکوو بۆ خۆی مرۆڤێکی چالاک و چاو کراوەو بوێر بوو.

مامۆستا شەو و ڕۆژی پێکەوە گرێدابوو کاریدەکرد بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی.

سەرکردەیەکی پشوو درێژ بوو…

کاتێک نا ئومێدی ئەباری ئەو هیوای ئەچنییەوە، بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی هەرگیز نەوەستاوە تامردن هەر بەڕێوەبوو، هەربۆیە ڕۆحییەتی نەسرەوتنی خستە نێو دەماری باسک و ئەندامەکانییەوە، توانایەکی نائاسایی و ناسروشتی هەبوو، قائیدێکی واقیعی و مەیدانی و سەربازی بوو، ژەنەڕاڵێکی بەتوانای هێڵەکانی پێشەوەی بەرەکانی جەنگ بوو، سەرکردەیەکی ڕاستەقینەبوو، هەرگیز چاوی لە مەرامی شەخسی و تایبەتییەکانی نەبوو، ئامانجی ئەو تەنها بەدیهێنانی خەونی گەلەکەی بوو، خاوەنی مەبدەئی خۆی بوو، هەرگیز سازشی لەسەر مافی گەلەکەی نەکردووە، بەبێ ترس و سڵەمینەوە لەهەر شوێنێک بوبێت بە ئاشکراو بەدەنگی بەرز لەسەر حەقی گەلەکەی وەدەنگ هاتووە.

دۆست و دوژمن ئەم شاهیدییەی بۆ ئەدەن.
توانی ببێتە بڵندگۆ و گەیەنەری دەنگی مەزوڵومییەتی گەلی کورد بە جیهان.

مرۆڤێکی سادەو سەرکردەیەکی هۆشیار و خاکی بوو، دەرگای دڵ و بارەگاکانی هەمیشە کراوە بوون.

بەسەرنجدان لەم هەموو خەسڵەت و سیفەتانەی کەلەتەنها کەسێکدا کۆ بوەتەوە، دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە جەنابی مامۆستا سەرکردەیەکی بێ وێنە و گەورە و گرانبەهای کورد و جیهانی ئیسلامی بوو.

لەساڵڕۆژی وەفاتی ئەو مرۆڤە گەورەدا هەزاران دروود بۆ گیانی پاکی مامۆستا و شەهیدان و کاروانچییانی ئەو ڕێبازە دەنێرین.
دوامەنزڵتان ئاوەدان …
بەڵێن دەدەین درێژە پێدەری ئەو کاروانەین ئێوە سەرمەشق و پێشەنگی بوون، ڕۆحتان ئاسودەبێت ناهێڵین ئەو ڕێگا تولانییە کوێر بێتەوە.

ئێوە ئاسودە بن ڕێ و ڕێبازتان بەردەوامە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close