عێراقكوردستانهەواڵ

کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکان : ئێمە ناچارین هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەین

باسک نێت

جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاد” دەستیان بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردووە و لایەنى دارایى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئامادەکراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ” داوامان لێکراوە هەڵبژاردن بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت، بەڵام بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق، ئێمە ناچارین هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەین.

جەختى لەوەشکردووەتەوە، لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەر دەنگدەرێک پەنجەمۆرى نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، رەتیشیکردەوە کە نەخوێندنەوەى 20%ـى پەنجەمۆرى دەنگدەران راستبێت.

گوتیشى، “هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە و سەرچاوەى پێویستمان لەبەردەستە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن، تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە 7ـى تەمووز کۆتاییدێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close