كوردستانهەواڵ

یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت ڕوونکردنەوە دەدات

باسک نێت

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لەم وڵاتە خەباتی مەدەنی سوودی نەماوە وەک دەرکەوت مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا بایکۆتی خوێندنیان کرد هیچ ئەنجامی نەبوو، لەبەرئەوە ناچارین رووبکەینە بەغدا و داوای مووچەو مافەکانمان لە بەغدا بکەین.

دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخی ئێستایە و لەبەرئەوە دەبێت حکومەت بە زوویی بێتە سەرخەت و بە سواڵ و سەدەقەش بێت مووچە دابەشبکات تا دۆخەکە لەوەی هەیە زیاتر خراپ نەبێت.

سەبارەت بە دووبارە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان وتیشی: پرۆسەی خوێندن بەرەو کۆتایی دەڕوات و مامۆستایانیش دڵسۆز و خەمخۆرن بۆ خوێندکاران پێموابێت جارێکی دیکە مامۆستایان پەنا نابەنە بەر بایکۆت، چونکە نایانەوێت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close