كوردستانهەواڵ

شوانێك بەهۆی تەقینەوەی مینه‌وه‌ گیانی لەدەستدا

دکتۆر هاوسەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتیەك بەناوی دلشاد عەبدولرەحمان حەمەد، لەدایكبووی ساڵی 1973 کە بەرمین کەوتبوو، گەیێنرایە پزیشکی دادی سۆران و بەهۆی لەدەستدانی قاچی چەپی و قۆڵی راستی گیانی لەدەستدا.

هەروەها گوتیشی: دوای توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەكەی کرایەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو هاووڵاتیە پیشەی شوان بووە و لە کوێستانی بەردەبووك لە دەڤەری باڵەکایەتی لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی مینێکی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.

شوانەكە دانیشتووی گوندی ماوانە لە دۆڵی روستێی سەر بەشارەدێی سمیلانی قەزای چۆمان، خاوەنی دوو خێزانە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی گەرەوانە لە سنوری قەزای شەقڵاوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close