كەش و هەواكوردستانهەواڵ
پله‌ى گه‌رما له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پله‌ى گه‌رما له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22/7/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “ڕۆژى هه‌ینى 24/7/2020، له ئه‌نجامى درێژبوونه‌وه‌ى كاریگه‌ریی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى وه‌رزى گه‌رمیی ساڵانه، پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له هه‌فته‌ى ئاینده‌دا ده‌كه‌ین، كه له ڕۆژى هه‌ینى ده‌ست پێده‌كات، تاوه‌كوو كۆتایی هه‌فته پله‌ى گه‌رما به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمایه له ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو، له 47 پله‌ى سه‌دى نزیك ده‌بێته‌وه، له سه‌نته‌رى سلێمانى و دهۆك پله‌ى گه‌رما له 45 پله نزیك ده‌بێته‌وه، له سه‌نته‌ری كه‌ركووكیش له 50 پله نزیك ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، پله‌ى گه‌رما له ناوچه شاخاوییه‌كاندا له‌نێوان 35 تا 42 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئیداره‌ى گه‌رمیان پله‌ى گه‌رما له سه‌رووى 50 پله‌ى سه‌دى ده‌بێت.
كه‌شناسى پێشبینى ده‌كات له ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوودا، ئاسمان ساماڵ بێت و خێرایی با جێگیر بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆز و خۆڵ نییه.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان:
