عێراقكوردستانهەواڵ

ئەستەمە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە سازان یەكلابكرێتەوە

🔻 ئەستەمە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە سازان یەكلابكرێتەوە
“باشترین چارەسەر ئەوەیە پۆستی پارێزگار بە نۆرەبێت”

باسک نێت
🔻دوای (70) رۆژە پۆستی سێ‌ پارێزگای عێراق یەكلانەكراوەتەوە
🔻سودانی دەستوەردانی كردووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە

رۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹دوای تێپەڕبونی (70) رۆژ, بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق, تائێستا پارێزگاكانی كەركوك و دیالەو سەڵاحەدین, بەبێ‌ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا ماونەتەوە.
🔹ناكۆكی هێزە سیاسیەكان لەبارەی دیاریكردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگارو پۆستە جێبەجێكارەكانی بەردەوامە, ئەوەش وایكردووە محەمەد شیاع سودانی, سەرۆك وەزیرانی عێراق, دەستوەردان بكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكەو لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونەكان.
🔹عائید هیلالی, كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی, رایگەیاندووە: ناكۆكییەكان لە پارێزگای كەركوك لەنێوان هێزە عەرەبی و كوردیەكاندایە, هەرلایەكیان دەیەوێت پۆستی پارێزگار بەدەستبهێنێت.
🔹زەحمەتە حكومەتە خۆجییەكان پێكبهێنرێت بەبێ‌ سازان, بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێك زۆرینەی كورسیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای نیە, كە وابكات دانیشتنی ئەنجومەن رێكبخات و دەنگ لەسەر پێكهێنانی حكومەت بدات.
🔹لە پارێزگای دیالە ناكۆكی لەسەر پۆستی پارێزگار لەنێوان كوتلەی “بەدر” بە سەرۆكایەتی هادی عامری و كوتلەی “عەسائب” بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلیە, عەسائیب رەتیدەكاتەوە ویلایەتی پارێزگاری ئێستا موسەننا تەمیمی جارێكی تر نوێبكرێتەوە, بەدریش پێداگرە لەسەر كاندیدكردنەوەی, ئەوەش بووەتە هۆی ناكۆكییەكی توندو ئاستەنگ دروستكردن بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكە.
🔹دواكەوتنی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین, جیاوازە لەوەی لە دیالەو كەركوك روودەدات, ئەحمەد جبوری, كانیدی پۆستی پارێزگار, پێشتر روبەڕوی تۆمەت بووەتەوە, ئەوەش وایكرد, سەرۆكایەتی كۆمار ناوەكەی پەسەندنەكات بۆ پارێزگار و بەناچاری كشایەوە لەخۆ كاندیدكرن.
🔹بەوتەی هیلالی, لەئێستادا سودانی سەرۆكایەتی جوڵەیەك دەكات, بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو ناكۆكییانەی بوونەتە بەربەست, لەبەردەم پێكهێنانی حكومەتە خۆجێییەكان لەو سێ‌ پارێزگایە.
🔹لای خۆیەوە, ئەحمەد رەمزی, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت: تەواوی گفتوگۆكانی پێشوو سەركەوتوو نەبوون, لەگەیشتن بە رێككەوتن لەنێوان لایەنە سیاسیەكان و هیچ ئاماژەیەكیش نیە, بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە بەمزوانە.
🔹ئاماژەی بەوەشداوە: باشترین چارەسەر ئەوەیە, پۆستی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار بە نۆرەبێت لەنێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن, بەپێچەوانەی ئەوە, زۆر ئەستەمە هیچ حكومەتێك بە سازان لە كەركوك پێكبهێنرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close