به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێنج چێشتخانە تا كاتێكی نادیار داده‌خات.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چێشتخانەکانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه پێنج چێشتخانە له شاری سلێمانی داده‌خات.
راشیگەیاند، چێشتخانەکانی (به‌رلین، ئه‌نغام به‌غداد، سایەگوڵ1، شنە، کارڤان) به‌بڕیاری قایمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
رونیكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردوه‌ته‌وه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
سەرچاوە: راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی