كوردستانهەواڵ

لەسنوری گەرمیان دەستڕێژی گولە لە كاروانێكی گواستنەوەی “شەحنی” ئۆتۆمبێل كرا

باسک نێت – کفری

بەپێی وتەی سەرچاوەیەك، شەوی ڕابردوو لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گولە لە كاروانێكی گواستنەوەی “شەحنی” ئۆتۆمبێل لە قەزای كفری كراوە و ژمارەیەك ئۆتۆمبیل فیشەكیان بەركەوتوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە، هۆكاری روداوەكە و تەقەكردنی كەسەكە لەو كاروانە نازانرێت.

ئەو كاروانە ئۆتۆمبیلەی كە تەقەی لێكراوە، ئۆتۆمبێلی جۆری چێری لەسەر بوە و تایبەت بوە بە پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری شكۆ لە ناحیەی رزگاریی و بەمەبەستی دابەشكردنی وەكو دیاریی تیروپشك بۆ بەشداربوانی پرۆژەكە هێنراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close