عێراقكوردستانهەواڵ

لەمەودوا هەرێم 50%ـی باج دەدات بە بەغدا

بەگوێرەى رێککەوتنى رێکارەکانی سەپاندنی باج لە هەردوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى كوردستان و بەغدا، بۆ لەمەودوا حکومەتى کاربەڕێکەر 50%ـى داهاتى باج دەداتە بەغدا.

نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەى لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە میوانداری سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگ لە حکومەتی عێراق ئەنجامدرا و ئامانج لە کۆبوونەوەکە، کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان بوو لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵ”.

وتیشی: “سەرۆکی دەستەی باجەکان ئاشکرایکرد بەگوێرەى رێکكەوتنێکی پانزە خاڵی لە هەرێم و عێراق رێکارەکانی سەپاندنی باج لە هەردوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى كوردستان و عێراق یەکدەخرێت و لەرۆژى سێـى ئەیلوول هەرێمی کوردستان لە 50%ـى داهاتى باج دەداتە حکومەتى عێراق”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close