لە بەغداوە گوژمەیەک پارە دەگاتە هەرێمی کوردستان
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان :
“بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گوژمەیەک پارە وەکو شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بگات.”
ئەو پارەیەی دەنێردرێت هەموو پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نییە کە نزیکەی 500 ملیار دینارە.
هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواش دەنێردرێت.
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت؛ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش 189 هەزار تۆن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە