ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاگاداریه‌ک ئاڕاستەی خه‌ڵکی هه‌ولێر دەکات و ڕایگەیاند مۆڵەتیان بەو کەسانە داوە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان کردووە.
ئومێد خۆشناو لە ئاگادارییەکە دەڵێت، له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێری هه‌میشه سه‌ربه‌رزو کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی پێشوتریش.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردوه.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت، بڕیاره سعات ١٠:٣٠گه‌وره‌و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن .
هەروەها ڕایگەیاندووە، مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا له‌جه‌ماوه‌ری هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێرو دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداری فراوان بکه‌ن.