جیهانهەواڵ

لە رەمەزاندا نوێژی تەراویح لە مەککە و مەدینە ناکرێت

سەرۆکایەتیی گشتیی کاروباری هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودیە رایگەیاند، هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە 21-04-2020 شێخ د.عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزیز سودەیس، سەرۆکی کاروباری گشتیی هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودییە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند، “بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت”. 

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە، تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 484 کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و 490 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 103 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە

  هەروەها پێشتر ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد کە لە مانگی رەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەوەش بە مەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

رۆژی 23ی ئادار لە سعوودیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی راگەیاند و بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان دا.

 وێنەی توویتەکەی سەرۆکی کاروباری گشتیی هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە:

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close