
“ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عێراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت”
باسک نێت
رادیۆی (مۆنت كارلۆ):
سه‌باره‌ت به پلانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆكردنه‌وه‌ی له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و چه‌كداماڵینی گروپه‌كان، له‌سه‌ر (3) خاڵ ناكۆكی هه‌یه.
خاڵی یه‌كه‌م كه ناكۆكی له‌سه‌ره تایبه‌ته به واده‌ی دیاریكراو بۆ چه‌كداماڵینی گروپه‌كان، ئه‌و واده‌ی كه حكومه‌ت دیاریكردووه رۆژی 30 ئه‌یلوله، ئێستا له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌وه جموجوڵ و هه‌وڵ هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ یاخود سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده، ئێرانیش هه‌مان دواكاری هه‌یه‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران كه به‌مدواییه سه‌ردانی به‌غدادیان كردووه به‌م ئاڕاسته‌یه قسه‌یان كردووه.
خاڵی ناكۆكی دووه‌م بریتییه له شێوازی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان. حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و گروپانه چه‌ك بكات كه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا نین، ئه‌مباری چه‌كه‌كانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدا بێت، به‌شێك گروپه‌كان نایانه‌وێت چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن جا ئیتر راده‌ستی سوپا بێت یاخود حه‌شدی شه‌عبی، گروپه‌كانی تر ده‌یانه‌وێت چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن به‌ڵام ده‌ڵێن چه‌ك راده‌ستی حه‌شد ده‌كه‌ن و، ده‌بێت ئه‌مباری چه‌كه‌كانیش هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شد بێت.
خاڵی سێیه‌می ناكۆكی كه ئه‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی دوایی سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌وه‌یه: حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و گروپانه‌ی كه له‌ژێر ناوی “موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی”ن و له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌كیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شكۆی ده‌وڵه‌ت به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تیش له جه‌نگی ئه‌مدواییه‌ی ئێران و ئه‌مریكا و ئێران و ئیسرائیل، ئه‌م گروپانه ده‌بێت خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و نه‌چنه ناو حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نیا بۆیان هه‌یه به‌شداری ژیانی سیاسی بكه‌ن، ئه‌و گروپانه دژی ئه‌م داواكارییه‌ن.




