بایکۆتی فەرمانبەرانی سلێمانی بەهۆی مووچەوە بەردەوامە
باسک نێت – سلێمانی
هەریەکە لە فەرمانگەی دادنوسی دووی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە کارمەندەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردوە و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن
فەرمانگەی دادنوسی دووی سلێمانی و لە دوێنێوە بایکۆتی دەوامیان کردووە و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناکەن و لە هەفتەی رابردوەوە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانیش بایکۆتە.
هەفتەی پێشوتریش فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیانکرد و دواتر چوونەوە سەر کارەکانیان، هەر دوێنێش فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
نزیکەی دوو مانگە موچە دابەش نەکراوە و بەهۆیەوە بەشێک لە فەرمەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی مانیان لە دەوامکردن گرتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە