
ه‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ئاگادارى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات له‌كاتى نه‌خوێندنى وانه‌ى پێنجه‌م وشه‌شه‌م و ناردنه‌وه‌ى خوێندكاران بۆماڵه‌وه، خوێندكار توشى هه‌ر روداوێك بێت ئیدارى خوێندنگه به‌رپرسیاره.
به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى كه ئه‌مرۆ تریفه محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده واژۆى كردوه تێیدا هاتوه، ئاگادارى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كه‌ن پابه‌ندبن به پرۆگرامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت وانه‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌مى كۆتایی ده‌وام.
له‌نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات هۆشدارى دراوه‌ته خوێندنگه‌كان، ناردنه‌وه‌ى خوێندكار‌و قوتابیان پێش واده‌ى خۆى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه‌و له‌كاتى ڕوداوى نه‌خوازراودا كارگێڕى و قوتابخانه به‌رپرسى یه‌كه‌من.
نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له‌خوێندنگه‌كان ئه‌و ڕۆژانه‌ى ده‌وامیان نیوه‌روانه له‌جیاتنى شه‌ش وانه‌ى ته‌واو چواروانه‌و پێنج وانه ده‌خوێنن و خوێندكاران ده‌نێرنه‌وه ماڵه‌وه.