
ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط): محەمەد شیاع سودانی بەهیچ شێوەیەک مووچە بۆ هەرێم نانێرێت
باسک نێت
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بەرپرسانی كوردی ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی لەندەنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئەوەی بڵاوكردووەتەوە كە محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر بەڕوونی بە فواد حسێن؛ وەزیری دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاندووە کە پێشتر چەند جارێک لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە فوئاد حوسێنی ڕاگەیاندووە كە ئەمجارە تا ئەوکاتەی هەرێم بەتەواوی بە مەرجەکانی بەغدا ڕازی نەبێت، ئامادە نییە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




