
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی تورکیای بێ تیرۆرەوە ڕایگەیاند، دوای شکاندنی ئەو زنجیرەی تیرۆرە کە نیوە سەدەیە پێی تورکیای پێ بەستراوەتەوە، ڕێگەیەکی نوێ لەبەردەم تورکیادا دەکرێتەوە”.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دا.
لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران دوا و گوتی: “ئاستی ئەو وێرانییەی وەک شۆکێک هاوشێوەی شەپۆلێکی تێسۆنامی ناوچەکەی گرتووەتەوە، تا ئێستا بەتەواوی بۆ جیهانیان ڕوون نەبووەتەوە”.
گوتیشی: “کۆمەڵە سەرمایەدارێکی بێ بەزەیی کە کۆنتڕۆڵی پارەی گەرم دەکەن، دەستان بەسەر داهاتی ملیاران کەس داگرتووە و پەرە بە سامان و داهاتی خۆیان دەدەن”.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: “لە کاتێکدا ئاگر بە ناوچەکەدا تێدەپەڕێ، ئۆپۆزسیۆنی سیستەمی جیهانیش لایەنی کەم پێویستە هۆشیارانە جووڵە بکات و هەڵوێستێکی نیشتمانی هەبێت. ئۆپۆزسیۆن لە جیاتی ڕەخنەی بونیادنەر لەکاتی جەنگی ئێران و دوای جەنگیش، قۆناغەکەی وەک دەرفەتێک بۆ کەڵک وەرگرتنی سیاسی بۆخۆی قۆستەوە”.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: “ئەگەرچی گەڕانەوە بۆ دۆخی بەر لە جەنگ ئەستەم بێت و کاتی بوێت بەڵام وڵاتەکەمان بەهێزتر لە پێشوو لەسەر ڕێڕەوی خۆی بەردەوام دەبێت. ئاواتی ئەوانەی کە لەسەردەمی تاکحزبیدا گوتەی، ‘لە دەرەوەی تورکیاش تورک هەیە’یان خستە ئەشکەنجەخانەکانەوە، بە ڕوانگەی جیهانی تورک دەبووژێنینەوە”.
سەرکۆماری تورکیا ڕاشگەیاند: “ڕێگە نادەین خەبات بۆ سەرکەوتنی زیاتری تورکیا، ڕابگیرێت و یان گرفتی بۆ دروست بکرێت”.
لەبارەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆرەوە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: “دوای شکاندنی ئەو زنجیرەی تیرۆرە کە نیوە سەدەیە پێی تورکیای پێ بەستراوەتەوە، ڕێگەیەکی نوێ لەبەردەم تورکیادا دەکرێتەوە”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی کەشتیگەکی جیهانی سومود’ەوە قسەی کرد کە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ئاوەکانی نێودەوڵەتیدا هێرشی دەکرێتە سەر و گوتی: “هێرشەکانی ئیسرائیل، هەڵوێستی جیهان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دەبڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی فەڵەستین ناوەستێنێت. کردەوەی چەتەیی دەریایی (ئیسرائیل) دژ بە هاووڵاتیانی ٤٠ وڵاتی جیهان لە کەشتیگەکی جیهانی سومود’دا بە تووندی سەرکۆنە دەکەم”.
سەرکۆمار ئەردۆغان هەر لەم بارەیەوە گوتیشی: “دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل کە یاساکان پێشێل دەکات، بانگهێشتی کۆمەڵگای جیهانی دەکەین کە هەڵوێست وەربگرن




