ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیار و چەقبەستوو، بەهۆی پەکخرانی پەرلەمان و دروستبوونی فەراغی یاسایی مەترسی گەورە لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دروست بووە، بۆیە پێمان وایە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی حکومرانی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوە داوا دەکەین لە ئەندامانی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان و لاینە سیاسییەکان هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و کۆتایی بێنن بە بەستەڵەکی سیاسی و یاسایی لە هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەوە ئۆباڵی هەر پێشهاتێکی نەخوازراو لە سەر قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی دەست و پەنجەیان نەرم ناکەن بە ئاڕاستەی تەبایی و پاراستنی یەکڕیزی گەلەکەمان.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

٢٠٢٦/٥/١٩

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close