
🔶 لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 12 مانگی ساڵی 2023دا، 17 هه‌زار تۆ‌ن و 451 كیلۆگرام گۆشت ره‌وانه‌ی بازاره‌كانی سلێمانی كراوە، نزیكه‌ی 45 ته‌نیش له‌ناوبراوە كه بۆ به‌كارهێنان شیاو نه‌بوە.
🔷 د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی “له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنی تیمی پزیشكی كوشتارگه له‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، بڕی 17 هه‌زار تۆ‌ن و 451 كیلۆ گۆشتی ته‌ندروست ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كراوە كه له‌ڕوی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه شیاوبوە بۆ به‌كارهێنان، به‌سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیشدا تێپه‌ڕیوە كه له‌ڕوی پێوه‌ره‌كانی پزیشكی ستانده‌ر بوە”.
🔶 وتوشیەتی”بڕی 44 تۆ‌ن و 910 كیلۆ گۆشت له‌لایه‌ن تیمی پزیشكییه‌وه دیاریكراوە كه له ڕوی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه شیاو نه‌بوە بۆ به‌كارهێنان و به‌ڕێگه‌ی زانستی له‌ناوبراوە”.
🔷 ئەوەشی خستۆتەڕو”به‌هه‌زاران ئۆرگانی لاشه‌ی ئاژه‌ڵی نه‌شیاویش له‌ناوبراون، نزیكه‌ی هه‌زار ئاژه‌ڵی زیندوش ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كوشتاریان بۆ بكرێت كه هه‌ڵگری نه‌خۆشی بون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر”