
نزیكه‌ی 85%ی نه‌وتی عێراق به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕده‌بێت ، جه‌نگ بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت
باسک نێت
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق:
به‌هۆی دۆخی جیۆپۆله‌تیكی ده‌وروبه‌ره‌وه، قه‌یرانی دارایی دروستبووه‌و له‌وه‌شه‌وه قه‌یرانی نه‌ختینه‌یی سه‌ریهه‌ڵداوه.
جه‌نگی گه‌رووی هورمز بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت، نزیكه‌ی 85%ی نه‌وتی عێراق به‌م گه‌رووه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت.
كیشوه‌ری ئاسیا رێژه‌ی 70%ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق به‌كارده‌هێنێت، به‌مه‌ش ئاسیا ده‌بێت به بازاڕی ژماره 1ی عێراق.
ئەمڕۆ بودجەی 90%ی داهاتەکەی پشت بە نەوت دەبەستێت. ئەگەر داهاتەکان بۆ خوار 10% دابەزن، ئەوا بۆشایییەك دروست ده‌بێت، گه‌وره‌ترین به‌شی خه‌رجیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خه‌رجی حاكیمه بۆ موچه‌ی حكومه‌ت و خه‌رجییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر‌و موچه‌ی خانەنشینی و پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخان دەکرێت.
پسوڵه‌یه‌كی مانگانه‌مان هه‌یه كه به‌هاكه‌ی (8 ترلیۆن) دیناری عێراقییه كه بۆ نزیكه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س له‌وانه ده‌چێت كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی حكومییان هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ش بریتین له فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی خانه‌نشینی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاداشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كۆمپانیا گشتییه‌كان.
دەستەبەرکردنی موچە پرسێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە و بابەتێکی چارەنوسسازە. ئەو سەبەتەی خۆراک کە خۆراک دەدات بە 40 ملیۆن عێراقی پەیوەستە بە دۆخی بودجەوە، جا چ به پاڵپشتی سەبەتەی خۆراک بێت یان موچە.
موچە مسۆگه‌ر کراوەو، کارکردن بەردەوامە بۆ مسۆگه‌ركردنی بە هەموو ئه‌و ئامراز و سەرچاوانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان.




