عێراقكوردستانهەواڵ

گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان؛ گەشتە ئاسمانییەکان دەست پێدەکەنەوە.

باسک نێت

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 09:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-04-2024، جارێکی دیکە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی فڕۆکەکاندا دەکرێتەوە و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەست بە گەشتەکانیان دەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوێنێ شەوەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل؛ هەر یەکە لە عێراق، ئوردن، سووریا، لوبنان و چەند وڵاتێکی دیکە بەشێوەیەکی کاتی، ئاسمانیان بە شێوەیەکی کاتی بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەوانیدا داخست، ئەمەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close