كوردستانهەواڵ

دوای ٣٠ ساڵ پارە دزراوەکانی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی و داوای گەردن ئازادی دەکات

باسک نێت – کلار

هاووڵاتییەکی دانیشتووی سنووری قەزای کەلار، دوای ئەوەی نزیکەی ٣٠ ساڵ بەر لەئێستا بڕی ٤٠٠ دیناری سویسریی لەماڵێک بردووە، لەبری ئەوە بڕی ٤٠٠ هەزار دیناری بۆ گەڕاندونەتەوە.

ئەو کەسەی پارەکەی بردووە، لەنامەیەکدا کە لەسەر پارەکان نووسیویەتی و بۆ خاوەنی پارەکانی ناردووە دەڵێت: لەساڵی (١٩٩٠ بۆ ١٩٩٨) بڕی ٤٠٠ دینارم لەماڵتان دزی لەناحیەی سموود، بڕی ٤٠٠ هەزار دینارم بۆت هێناوە، گەردنم ئازاد بکە، ئەوکات یەک دینارم نەبوو، زۆر کەم دەست بووم.

لەبەرامبەردا کوڕێکی ئەو ماڵەی پارەکەیان لێ بردراوە، دەڵێت: ئێمەش لەپێناوی خودا گەردنی ئەو کەسەمان ئازاد کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close