عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا: پێشمەرگە و سوپای عێراق هێزی سەرەکی دەبن لە عێراق

وەزیری جەنگی ئەمریکا:
پێشمەرگە و سوپای عێراق هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن

باسک نێت

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:

لە میانەی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پاشەڕۆژی ئەمنی ناوچەکە کردەوە.

​هێگسێت لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوودا، ئەمەش بە تایبەتی لە دوای کۆتایهاتنی ئەرکی فەرمی (OIR)هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی لە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عێراق کردەوە، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بە توانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

شایانی باسە لەم دیدارەدا، لیوا روکن محمد سعید وەک نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوو.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close