شاندێکی هەرێم دەچنە بەغداد بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین
باسک نێت
راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم:
رێزدار سەرۆکی حکومەت لە فەرمانێکدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت.
ئامادەکارییەکانمان دەستپێکرد تاوەکو بەمنزیکانە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.
تەوەرێکی تر تایبەت بوو بە چۆنیەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم ڕووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.
بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە