كوردستان

پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

بەپەلە.. پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

باسک نێت – سلێمانی

تادێت بایکۆت لە سنوری سلێمانی فراوانتر دەبێت ئەوەش بە هۆی دواکەوتن و دابەش نەکردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە ئێستاشدا پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتیان ڕاگەیاند و چونە پاڵ ئەو فەرمانگەیانەی کە بایکۆتییان کردووە .

ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرینەی قوتابخانەکان و فەرمانگەکانی سنووری پاریزگای سلێمانی نزیکەی دە ڕۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە

نزیکەی 60 ڕۆژە مووجەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیا وەرنەگرتووەو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ نزیک دەبێتەوە بەڵام هێشتا مووچەی مانگی دەی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەراندا دابەش نەکراوە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close