عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گۆڕانکاری و پاڵپشتی سیاسەتی دراو وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆکی نوێنەرایەتی بانکی نێودەوڵەتی کۆبوەوە و بە گوێرەی کۆبوونەوەکەش رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە چاکسازی لە داهاتی نەوتی و نانەوتیدا کراوە. دەشڵێت، ” وەزیری دارایی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی سیاسەتی دراوی نەختینەی عێراق لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی تاوتوێکردوە”.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگایەکی نوێ بۆ گەشەی ئابووری و سیاسەتی دراو و نەختینە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ جان کیوم بەرپرسی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆبوەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی رێگاکانی گەشەسەندن و چاکسازیکردن لە سیستمی دارایی و داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق کراوە و بڕیاریش دراوە بە باشترکردنی ژیرخانی ئابووریی عێراق کە کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانن.

باس لەوەش کراوە، لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە میکانیزمی گۆڕانکاری و پێشبینییەکانیان بۆ سیاسەتی دراوی عێراق لەگەڵ جیهاد ئازۆر بەڕیوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە بانکی نێودەوڵەتی کۆبوەوە.وتیشی، ” وەزیری دارایی جەختی لە هەبوونی ناوەندی گەشەی دارایی عێراق کردوەتەوە لە بانکی نێودەوڵەتی کە بە هۆیەوە سەرپەرشتی گەشەی ئابووری عێراق دەکرێت”.

لە بەرامبەریشدا، هەریەک لە جان کیوم بەرپرسی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و جیهاد ئازۆر بەڕیوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە بانکی نێودەوڵەتی، هەوڵەکانی عێراقیان بەرزنرخاند بۆ گەشەی ئابووری و هەنگاوەکانی چاکسازی لە سیاسەتی دراودا، جەختیان لەوەش کردەوە کە بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری عێراق دەکات لە چاکسازیی داراییوئابووری نانەوتی و نەوتیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close