كوردستانهەواڵ

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی موچەکانیان گردبونەوە

ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی گردبونەوە و داوای موچەکانیان دەکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە دژی پێنەدانی موچە گردبونەوە و دەرگای چونە ناو زانکۆیان داخست.

مامۆستایان و فەرمانبەران دەڵێن: هێشتا موچەی مانگی سێمان وەرنەگرتوە و حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی چوار كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close